به خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی" هه‌ڵوێستی ئێمه
تکایه چه‌ند چرکه‌یه‌ک چاوه‌ڕێ بن
...
|
|
ماڵپه‌ڕی " هه‌ڵوێستی ئێمه " |
بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی ئێمه
|
|
سه‌باره‌ت به‌م وێبلاگه
![]() میوانانی وێبلاگی هه‌ڵوێست به‌خێرهاتنتان ده‌که‌ین. ئه‌م وێبلاگه له ڕێکه‌وتی 18/9/1385 به مه‌به‌ستی ته‌بلیغ بۆ سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی " حیزبی دێموکراتی کوردستان " ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کردووه. تکایه ئادرێسه‌که‌ی به دۆستان و هاوڕێیانی خۆتان بده‌ن و به پێوه‌ندی کردنی خۆتان وئاگادارکردنهوهمان له بۆچوون و ڕوانینتان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ت و باسانه‌ی که له‌م وێبلاگه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه، بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی یارمه‌تیمان بده‌ن. چاوه‌ڕوانی هاوفکری و پێوه‌ندییه‌کانی ئێوه دۆستانین .
مینۆی سه‌ره‌کی
ئه‌رشیڤی بابه‌ته‌کان
گه‌ڕان
لینکه‌کان
ژماره‌ی میوانانی وێبلاگ: Powered By BLOGFA.COM |
خۆشك‌و برا به‌ڕێزه‌كان!هاوڕێیانی خۆشه‌ویست! له ده‌وری یه‌ك كۆ بووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێز له یادی راپه‌ڕینه قاره‌مانانه‌كه‌ی ساڵانی 1346و 1347ی كوردستانی ئێران بگرین كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له كادره تێكۆشه‌ره‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌وه وه‌ڕێ خرا و بۆ ماوه‌ی 18 مانگ خه‌وی ئاسووده‌ی له چاوی چه‌كداره به‌كرێگیراوه‌كانی رێژیمی حه‌مه‌ره‌زا شای په‌هله‌وی زڕاند. له ژیانی گه‌لی كورد‌و گه‌لانی دیكه‌ی جیهان دا زۆر رووداوی مێژوویی هه‌ن كه له كاتی روودانیان دا به‌و جۆره‌ی پێویسته ناناسرێن‌و گرنگی‌و بایه‌خی خۆیان پێ‌نادرێ. یه‌كێك له گرنگترین رووداوه مێژوویی‌یه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان راپه‌ڕینی چه‌كدارانه‌ی ساڵه‌كانی 46و 47ی هه‌تاوی (67و 68)ی زایینی‌یه.
راپه‌ڕینی ئازایانه‌ی ئه‌و پۆله له تێكۆشه‌رانی حیزبی دیموكراتی كوردستان نه‌ك هه‌ر له لایه‌ن ده‌زگا ته‌بلیغاتی‌یه‌كانی نێوخۆی ئێران‌و جیهانه‌وه بایه‌خێكی پێ‌نه‌دراو ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، بگره له نێوخۆی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت له ریزه‌كانی حیزبیش دا به‌و جۆره‌ی شیاوی بوو حیسابی بۆ نه‌كرا. له‌وه‌ش زیاتر، ئه‌و راپه‌ڕینه له چاوی به‌شێك له رێبه‌ڕایه‌تیی حیزبه‌وه وه‌ك یاخیبوون‌و له رێگا ده‌رچوون له قه‌ڵه‌م درا‌و، تێكۆشه‌رانی به‌شدار له‌و رابوون‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌دا به شیاوی لێپرسینه‌وه‌و سزادان دانران. ته‌نانه‌ت زیاتر له چوار ساڵ دوای به‌رپابوون‌و نیزیك به سێ ساڵ دوای له‌نێوچوونی، یه‌كێك له پڕكێشه‌ترین باسه‌كانی كۆنگره‌ی سێیه‌م ئه‌وه بوو كه راپه‌ڕینی 46 ـ 47 ده‌بێ وه‌ك بێ‌دیسپلینیی ئه‌و به‌شه له ئه‌ندامانی حیزب بناسرێ، یان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆرشگێڕانه له‌قه‌ڵه‌م بدرێ. به خۆشییه‌وه له كۆنگره‌دا سه‌ره‌نجام مه‌نتیقی شۆڕشگێڕانه سه‌ركه‌وت‌و به‌م جۆره باسی لێوه كرا: "راپه‌ڕینی ساڵه‌كانی 1347 ـ 1346 یه‌كێك له لاپه‌ڕه زێڕینه‌كانی خه‌باتی حیزبی دیموكراتی كوردستانه‌و جێگایه‌كی تایبه‌تی له مێژووی حیزبی ئێمه‌دا هه‌یه". به تێپه‌ڕینی رۆژگار‌و ئاوڕدانه‌وه له هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌می كوردستان‌و سه‌رانسه‌ری ئێران بایه‌خی ئه‌و راپه‌ڕینه باشتر ده‌ركه‌وت. ئه‌و سه‌رده‌مه رۆژگارێك بوو كه رێژیمی حه‌مه ره‌زاشا ئێرانی به دوڕگه‌ی ئارامی نێو ئوقیانووسی پڕگێژاوی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ناو ده‌برد‌و وای ده‌نواند كه ئێران به هه‌موو پان‌و به‌رینیی خۆیه‌وه كه‌سی تێدا نیه سه‌ری نه‌فه‌سی هه‌ڵاوێ‌و بیر له به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته شوومه‌كه‌ی بكاته‌وه. به‌راستییش سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگ چه‌ند ساڵێك بوو كه ئێرانی كردبووه گۆڕستانێكی كڕ‌وبێده‌نگ. كه‌چی راست له‌و هه‌ل‌ومه‌رجه‌دا كۆمه‌ڵێك لاوی خوێنگه‌رم‌و له‌خۆبوردوو به ئیمكاناتێكی یه‌كجار كه‌می چه‌كداری‌و ته‌داروكاتی‌و ماڵی‌و ته‌نانه‌ت ته‌شكیلاتی‌یه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی جه‌هه‌ننه‌میی شا راپه‌ڕین‌و دوڕگه ئارامه‌كه‌ی حه‌مه ره‌زاشایان كرده كه‌ڵه‌كی سه‌ر ئاو. بێ ئه‌وه‌ی بچینه‌وه نێو ورده‌كاری‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین كه راپه‌ڕینی 47 ـ 46 به ویست‌و دڵخوازی تێكۆشه‌رانی دیموكرات‌و به پێی به‌رنامه‌یه‌كی له‌پێش دا داڕێژراو وه‌ڕێ نه‌خراو بێ ئه‌وه‌ی بیانه‌وێ به‌سه‌ریان دا سه‌پێندرا. كه‌چی له‌گه‌ڵ هه‌مووی ئه‌مانه‌ش دا هه‌م شۆرشگێڕه‌كان خۆڕاگری‌یه‌كی بێ‌وێنه‌یان له‌به‌رامبه‌ر چه‌كداره ره‌نگاوره‌نگ‌و زۆر‌و زه‌وه‌ند‌و پۆشته‌و په‌رداخه‌كانی حكوومه‌تی شادا له خۆیان نیشان دا‌و هه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان پشتیوانی‌یه‌كی شیاوی ئافه‌رینیان لـێ‌كردن‌و رۆڵه خه‌باتگێڕه‌كانی خۆیان به‌گه‌رمی له‌باوه‌ش گرت. به‌ڕاستی دیمه‌نێكی شانازی‌خوڵقێن بوو كه له هه‌ر جێیه‌كی شه‌ڕ‌و پێكهه‌ڵپڕژان له نێوانی پێشمه‌رگه‌و به‌كرێگیراوانی رێژیم دا هه‌ڵ ده‌گیرسا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به نان‌و ئاو‌و ده‌رمان‌و ته‌قه‌مه‌نی‌و پێداویستی‌یه‌كانی به‌رگری‌و به‌رخۆدانه‌وه به هانایانه‌وه ده‌چوون‌و وره‌ی شۆرشگێڕانه‌یان به‌رز ده‌كردنه‌وه. زیاتر له سێ ساڵ دوای به‌رپابوونی راپه‌ڕینه چه‌كدارانه‌كه‌ی 47 ـ 46 كاتێك ده‌سته‌یه‌ك له تێكۆشه‌رانی رێكخراوی چریكه فیداییه‌كانی گه‌لی ئێران هێرشیان كرده سه‌ر پاسگای سیاكه‌ل خۆبه‌زلزانانه ئه‌و رووداوه‌یان به سه‌ره‌تای به‌ربه‌ره‌كانی دژی رێژیمی پاشایه‌تی له قه‌ڵه‌م دا‌و گولله‌ی چریكه خه‌باتگێڕه‌كانیان به یه‌كه‌م گولله دانان كه به‌ڕووی دیكتاتۆریی حه‌مه ره‌زاشادا ته‌قینه‌وه. كاتێكیش له باره‌ی حاشا كردن له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستانه‌وه ره‌خنه‌یان لـێ‌ده‌گیرا، دیسان به رووح زلی‌و به‌رزه‌فڕی‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی كوردستانیان به رووداوێكی ناوچه‌یی ده‌زانی‌و ئه‌وه‌كه‌ی سیاكه‌ل به راپه‌ڕینێكی سه‌رانسه‌ری، یانی چه‌ند شارستان‌و ده‌یان هه‌زار كیلۆمیتر مه‌یدانی خه‌باتی تێكۆشه‌رانی كوردیان به چووكتر له ته‌نیا پاسگایه‌كی ژاندارمیری له‌قه‌ڵه‌م ده دا. ئه‌مڕۆ كه به شانازی‌و هه‌ر له‌و كاته‌دا به واقیع بینی‌یه‌وه ئاوڕ له رووداوه‌كانی ساڵانی 47ـ 46 ده‌ده‌ینه‌وه، هێندێ ئه‌زموونی به‌نرخ له‌و رووداوه مێژوویی‌یه‌دا ده‌بینین. پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه كه دو‌ژمنێك هه‌رچه‌ند به‌هێز‌و ده‌سه‌ڵات بێ، ئه‌گه‌ر له‌خۆبووردوویی‌و فیداكاری له ئارا دا بێ، شۆڕشگێڕان ده‌توانن به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستن، زه‌بری لـێ‌بوه‌شێنن‌و شان‌و شه‌وكه‌تی تێك بشكێنن. ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی راپه‌ڕین له‌و ساڵانه‌دا قه‌ت نه‌گه‌یشته دووسه‌د كه‌س. له‌به‌رامبه‌ردا رێژیم ده‌یان هه‌زار چه‌كداری بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یان ده‌نگ دابوو. به‌و حاڵه توانیان 18 مانگ به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه خۆڕاگرن‌و ئه‌گه‌ر هه‌ل‌و مه‌رجی ده‌وروبه‌ر له‌بار بایه، ده‌كرا بۆ ماوه‌ی زۆر زیاتریش درێژه بده‌ن‌و زه‌بری زۆر كاریگه‌رتریش بوه‌شێنن. ئه‌زموونی به‌نرخی دیكه ئه‌وه‌یه كه تێكۆشه‌رانی كورد هه‌میشه ده‌توانن حیساب له‌سه‌ر پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن‌و وه‌ك قه‌ڵایه‌كی پته‌و پاڵیان وێ بده‌ن. له‌و 18 مانگه‌دا كه راپه‌ڕین له ئارادا بوو دوژمن شار‌و گوند‌و شاخ‌و ده‌شتی وه‌ك یه‌ك به چه‌كداری به‌كرێگیراو ته‌نیبوو. به‌ڵام شۆڕشگێڕه‌كان كه به پشتیوانیی خه‌ڵكی خۆیان پشت ئه‌ستوور بوون هه‌موو ماڵێكیان بۆ ببووه په‌ناگایه‌ك‌و هه‌موو مووچه‌و مه‌زرایه‌كیان بۆ ببووه سه‌نگه‌رێك. ئه‌زموونی به‌رامبه‌ر كه ده‌بێ وه‌ری‌گرین ئه‌وه‌یه كه راپه‌ڕینێكی رزگاریخوازانه نابێ ته‌نیا پشت به فیداكاری‌و له‌خۆبووردوویی‌و قاره‌مانه‌تی‌و ئازایه‌تی ببه‌ستێ. بزووتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانه پێویسته له هه‌موو بارێكه‌وه ئاماده بكرێ، ته‌شكیلاتێكی به‌رینی له پشت بێ، به‌رنامه‌ی كورتخایه‌ن‌و درێژ خایه‌نی دیاری كردبێ، له باری ماڵی‌و ته‌دارۆكاتی‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌یه‌وه مشووری بۆ خورابێ‌و ته‌یار كرابێ‌و سه‌رباری ئه‌وانه‌ش پشتی جه‌بهه‌یه‌كی جێگای متمانه‌ی بۆ پێش بینی كرابێ. به‌هه‌رحاڵ، بزووتنه‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی ساڵه‌كانی 47 ، 1346 پاش 18 مانگ به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ رێژیمێك كه نه‌خشی ژاندارمی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو، ناچار به پاشه‌كشه كرا‌و پاش دامركانی بڵێسه‌ی چه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی، كۆنه‌په‌رستی وه‌ك ورچی بریندار په‌لاماری خه‌ڵكی بێدیفاعی دا‌و رقی كه‌ڵه‌كه‌بوو له پێشمه‌رگه‌ی دیموكراتی به خه‌ڵكی بێده‌ره‌تانی ناوچه‌كانی مه‌یدانی چالاكیی شۆرشگێڕان رشت‌و به ده‌یان‌و سه‌دان كه‌سی ره‌وانه‌ی زیندانه‌كان كرد. له راپه‌ڕینی چه‌كدارانه‌ی 47 ـ 46دا زۆر رێبه‌ری به‌وه‌ج‌و زۆر تێكۆشه‌ری جێگای هومێد گیانیان له ده‌ست دا‌و درێژه‌ی رێگای خۆیان به هاوبیران‌و هاوسه‌نگه‌رانیان سپارد. ئه‌و هاوڕێ شه‌هیدانه بۆ هه‌میشه تاجی سه‌روه‌ری به سه‌ر تێكۆشه‌رانی دیموكرات‌و خه‌باتگێڕانی كورده‌وه‌ن‌و ناویان‌و یادیان بۆ هه‌میشه له دڵی میلله‌تی كورد‌و مێژووی كوردستان دا به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه. بۆ ئێمه‌و هه‌موو تێكۆشه‌رانی دیموكرات كه ئه‌م رۆژانه پاش چل ساڵ یادی به‌رپابوونی بزووتنه‌وه‌ی 47 ـ 46 ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌م ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و راپه‌ڕینه به‌شكۆیه چرای روونكه‌ره‌وه‌ی رێگای خه‌باتن‌و هه‌م مه‌رگی سه‌ربه‌رزانه‌ی هاوسه‌نگه‌رانی ئه‌و سا‌و دواتر‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه رێبه‌رانی شه‌هید د. قاسملوو‌و د. شه‌ره‌فكه‌ندی مایه‌ی شانازی‌و سه‌رفیرازی‌یه. با هه‌وڵ بده‌ین شایسته‌ی وه‌رگرتنی میراتی ئه‌و رێبه‌رانه‌و هه‌ڵگرتنی ئاڵای ده‌ستی ئه‌و شه‌هیدانه بین، كه "باشترین پاداش بۆ شه‌هیدان درێژه پێدانی رێگایانه" سڵاو له یادی راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی ساڵه‌كانی 1347 ـ 1346. نه‌مری بۆ گیانی مه‌لا مه‌حموودی زه‌نگه‌نه، نه‌حۆ پاشایی (باپیر شكاك)و هاوڕێیانی، سمایلی شه‌ریفزاده‌و هاوڕێكانی، سوله‌یمان‌و عه‌بدوڵڵا موعینی‌و هاوڕێكانیان، مه‌لا ئاواره‌و هاوڕێكانی، مینه شه‌م، سه‌ید فه‌تاح نیزامی، محه‌ممه‌دی ره‌سووه مه‌ره، ساڵح لاجانی‌و هاوڕێكانی، مه‌لا ره‌حیم وێردی‌و هاوڕێكانی‌و هه‌موو شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی 47 ـ 46 سڵاو له گیانی پاكی هه‌موو شه‌هیدانی حیزب‌و گه‌ل‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه رێبه‌رانی شه‌هید قازی، قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی به‌رقه‌رار بێ ئازادی‌و دیموكراسی‌و یه‌كسانی بژی كورد‌و رزگاری بۆ كوردستان‌و ئێوه‌ش له ژیان‌و خه‌بات دا سه‌ركه‌وتوو بن. |+| نووسه‌ر هه‌ڵوێست چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386 | |
|
|