به خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی" هه‌ڵوێستی ئێمه
تکایه چه‌ند چرکه‌یه‌ک چاوه‌ڕێ بن
...
|
|
ماڵپه‌ڕی " هه‌ڵوێستی ئێمه " |
بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی ئێمه
|
|
سه‌باره‌ت به‌م وێبلاگه
![]() میوانانی وێبلاگی هه‌ڵوێست به‌خێرهاتنتان ده‌که‌ین. ئه‌م وێبلاگه له ڕێکه‌وتی 18/9/1385 به مه‌به‌ستی ته‌بلیغ بۆ سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی " حیزبی دێموکراتی کوردستان " ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کردووه. تکایه ئادرێسه‌که‌ی به دۆستان و هاوڕێیانی خۆتان بده‌ن و به پێوه‌ندی کردنی خۆتان وئاگادارکردنهوهمان له بۆچوون و ڕوانینتان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ت و باسانه‌ی که له‌م وێبلاگه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه، بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی یارمه‌تیمان بده‌ن. چاوه‌ڕوانی هاوفکری و پێوه‌ندییه‌کانی ئێوه دۆستانین .
مینۆی سه‌ره‌کی
ئه‌رشیڤی بابه‌ته‌کان
گه‌ڕان
لینکه‌کان
ژماره‌ی میوانانی وێبلاگ: Powered By BLOGFA.COM |
![]() كاتژمێر 5/10ی پیش نیوه‌ڕۆی سێ‌شه‌ممه 25ی بانه‌مه‌ڕی 1386 (15ی مای 2007) له ساڵۆنی گشتی له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان رێوره‌سمێكی تایبه‌تی به بۆنه‌ی چله‌مین ساڵی ده‌ست پێكردنی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی 67 ـ 1346ی تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێك هات. له‌م رێوره‌سمه‌دا كه له ژێر دروشمی راپه‌رینی چه‌كدارانه‌ی 47 ـ 1346 لاپه‌ڕه‌یه‌كی زێڕین له مێژووی حیزبی دێموكراتی كوردستان"دا به‌رێوه چوو سه‌دان تێكۆشه‌ری دێرین‌و نوێی حیزبی دێموكرات‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ژنان‌و لاوانی دێموكرات به‌شدار بوون. رێوره‌سمی یادی چله‌مین ساڵی ده‌ست پێكردنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی 47 ـ 1346 به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب‌و ده‌قه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی رێگای ئازادی ده‌ستی پێ كرد. پاشان كاك سه‌لاح خزرپور، به‌رێوبه‌ری رێوره‌سمه‌كه داوای له به‌ڕێز‌و تێكۆشه‌ر عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده كرد تا وتاره‌كه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م یاده‌وه پێشكه‌ش بكا. رێزدار حه‌سه‌ن زاده له سه‌ره‌تای قسه‌كانی‌دا گوتی: "ئه‌و راپه‌رینه قاره‌مانانه‌یه هه‌ڵ ده‌گرێ له نێوخۆی وڵاته‌كه‌مان هه‌موو ساڵێ‌و له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی زۆر گه‌وره‌تردا یادی بكرێته‌وه... راپه‌رێنی 47 ـ46 یه‌كێك له به‌رچاوترینی ئه‌و رووداوانه‌یه كه كاتی خۆی به‌و جۆره‌ی ده‌بوو ببیندرێ، نه‌بیندرا. نه‌ك هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، به‌ڵكوو له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ئه‌م راپه‌رینه وه‌ك هه‌بوو، سه‌یری نه‌كرا. ته‌نانه‌ت له نێو خودی حیزبیش دا له كۆنگره‌ی سێهه‌می‌دا كێشه له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو كه وه‌ك یاخیبوون سه‌یری ئه‌م رووداوه بكرێ یا وه‌ك حه‌ره‌كه‌تێكی شۆرشگێڕانه كه به خۆشی‌یه‌وه سه‌ره‌نجام كۆنگره هه‌قی خۆی پێدا. حیزبی دێموكراتی كوردستان زۆر به‌و راپه‌رینه‌و به زۆر رووداوی دیكه‌ی مێژووی خۆی قه‌رزداره." مامۆستا حه‌سه‌ن زاده پاشان باسی نه‌خوازراو و داسه‌پاو بوونی راپه‌رینه‌كه‌ی كرد‌و گوتی زۆر مه‌رجی پێویست بۆ راپه‌رینی چه‌كدارانه ئاماده نه‌بوو، به‌ڵام رێگایه‌كی دیكه بۆ ئه‌و خه‌باتگێرانه نه‌مابۆوه ئه‌وان ته‌نیا پشتیان به دوو شت به‌ستبوو: 1ـ ئیراده‌یه‌كی پته‌و بۆ ئه‌وه‌ی یا به‌سه‌ر به‌رزی بژین یا به سه‌ربه‌رزی سه‌ر بنێنه‌وه. 2ـ پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزی ئه‌وان له‌و راپه‌رینه‌دا هیچكات نه‌گه‌یشته 200 كه‌س‌و چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌یه‌كی ئه‌وتۆشیان نه‌بوو، به‌ڵام توانیان دوورگه‌ی ئارامی حه‌مه‌ره‌زا شا بشێوێنن‌و بۆ ماوه‌ی 18 مانگ له‌به‌رامبه‌ر لافاوی له‌شكری ره‌نگاوره‌نگ‌و پۆشته‌و په‌رداخی رێژیمی شادا رابوه‌ستن. ئه‌وان نه‌ك هه‌ر له مه‌یدانی شه‌ڕدا، به‌ڵكوو له هه‌موو مه‌یدانه‌كان دا قاره‌مان بوون، له ئه‌ساره‌ت‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌شكه‌نجه گه‌رانیشدا قایم‌و خۆڕاگر بوون." رێزدار حه‌سه‌ن زاده له به‌شی كۆتایی قسه‌كانی‌دا گوتی: "سه‌ربه‌رزین به‌وه كه مێژووی حیزبه‌كه‌مان رووداوی وا گه‌وره‌و قاره‌مانانی وای تێدا هه‌ڵ كه‌وتوون. ئێمه نابێ هه‌ر شانازی‌یه‌كان هه‌ڵ‌بگرین ده‌بێ ئاڵاكه‌شیان هه‌ڵ‌بگرین. له یادی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا هیچ شتێكمان نیه وڵامده‌ری ئه‌و گه‌وره‌یی‌یه بێ جگه له په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵیان بۆ درێژه‌دانی رێگه‌كه‌یان‌و ده‌رس وه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانیان." به دوای وتاره‌كه‌ی مامۆستا حه‌سه‌ن زاده، خاتوونی شاعیر حه‌لیمه ره‌سووڵی، شێعری "كوردم‌و كوردستان‌م ده‌وێ"ی شاعیر‌و شۆرشگێڕی شه‌هیدی جووڵانه‌وه‌ی 47 ـ 46، مه‌لا ئاواره‌ی خوێنده‌وه. له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌رێز سمایل بازیار ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب، باسێكی له‌ژێر ناوی "خوێندنه‌وه‌یه‌كی مێژووی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی 47 ـ 1346"ی پێشكێش كرد. هاوڕێ بازیار به‌ستێن‌و زه‌مینه‌ی دروستبوونی ئه‌و راپه‌رینه‌ی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، ناوچه، ئێران‌و كوردستان دا هێنایه به‌رباس. ئه‌و رووداوانه‌ی ئاماژه پێ‌كردن كه ببووه هۆی دروستبوونی چه‌شنێك رووحی خه‌باتگێڕی به‌تایبه‌تی له جیهانی سێهه‌م دا‌و كاریگه‌ری ئه‌م رووداوانه‌و تین‌و تاوی شۆرشگێڕی له‌سه‌ر رێبه‌ڕانی راپه‌رینی چه‌كدارانه‌ی 47 ـ 1346ی هێنایه به‌رباس. به‌رێز بازیار گوتی: شا به خه‌یاڵی خۆی هه‌موو به‌رهه‌ڵستێكی له نێو خۆی ئێران دا سه‌ركوت كردبوو و وڵاتی كردبوو به جه‌زیره‌ی سه‌قامگرتوویی‌و ئارامی. به‌ڵام رێبه‌ڕان‌و تێكۆشه‌رانی به‌شدار له‌و راپه‌رینه‌دا راست له ساڵێك دا كه شا پاش بیست ساڵ شایه‌تی تاجی شایه‌تی له‌سه‌ر خۆی‌و فه‌ره‌حی خێزانی دانا‌و پێی وابوو، له هه‌موو مه‌ترسی‌یه‌ك رزگاری بووه، خه‌ویان له‌چاو ئه‌و ریژێمه تاراند‌و ئاسوده‌ییان لێ تێك دا. هاوڕێ سمایل بازیار كاریگه‌ری ئه‌و راپه‌رینه‌ی سه‌ره‌ڕای تێك شكانی خوێناوی له‌سه‌ر ئێران‌و كوردستان به گرنگ ناوبرد‌و گوتی گومانی تێدا نیه كه حه‌ره‌كه‌تی سیاهكه‌ل ئیلهامی له حه‌ره‌كه‌تی 47 ـ 46 شۆرشگێری حیزبی دێموكراتی كوردستان وه‌رگرتبوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م راپه‌رینه له‌سه‌ر خوێندكارانی كورد له زانستگه‌كانی ئێران كرد. گوتیشی بۆ نه‌سڵی ئێمه، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر‌وبه‌ندی شۆڕشی ئێران له نێوان 20 تا 15 ساڵ دا بوون، تێكۆشه‌رانی شه‌هیدی جووڵانه‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی 47 ـ1346 ئولگوو بوون. به‌دوای باسه‌كه‌ی به‌رێز بازیاردا، شاعیری لاو ره‌سوڵ سوڵتانی، شێعری گه‌رمه‌شێنی مامۆستای نه‌مر هێمن موكریانی خوێنده‌وه كه كاتی خۆی بۆ رێزنان له شه‌هیدانی 47 ـ 46 گوتراوه. له برگه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م رێوره‌سمه‌دا له‌وحی رێزلێنانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن هاورێ عه‌بدوڵڵا به‌هرامی ئه‌ندامی راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێشكێش به 3 تێكۆشه‌ری به‌شدار له بزووتنه‌وه‌ی 47 ـ1346دا كرد. ئه‌و سێ تێكۆشه‌ره كه تا ئێستاش له‌سه‌ر رێگای هاورێ‌و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هیدیان به‌رده‌وامن‌و له حیزبی دێموكراتی كوردستان دا خه‌بات ده‌كه‌ن، بریتین له به‌ڕێزان: 1ـ ئه‌حمه‌د نستانی 2ـ خدر عه‌بدوڵڵاهی (خله قه‌زا)و مام مراد رۆسته‌می. رێوره‌سمی چله‌مین ساڵی ده‌ست پێكردنی راپه‌رینی چه‌كدارانه‌ی 47 ـ 1346، به دوای خوێندنه‌وه‌ی شێعری "لایه لایه"ی شاعیری شه‌هید مه‌لا ئاواره له‌لایه‌ن خاتوو رووناك خاتوونی‌یه‌وه، كۆتایی پێ هات. ![]() ![]() |+| نووسه‌ر هه‌ڵوێست چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386 | |
|
|