سه‌باره‌ت به‌م وێبلاگه
میوانانی وێبلاگی هه‌ڵوێست به‌خێرهاتنتان ده‌که‌ین. ئه‌م وێبلاگه له ڕێکه‌وتی 18/9/1385 به مه‌به‌ستی ته‌بلیغ بۆ سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی " حیزبی دێموکراتی کوردستان " ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کردووه. تکایه ئادرێسه‌که‌ی به دۆستان و هاوڕێیانی خۆتان بده‌ن و به پێوه‌ندی کردنی خۆتان وئاگادارکردنهوهمان له بۆچوون و ڕوانینتان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ت و باسانه‌ی که له‌م وێبلاگه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه، بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی یارمه‌تیمان بده‌ن. چاوه‌ڕوانی هاوفکری و پێوه‌ندییه‌کانی ئێوه دۆستانین .
مینۆی سه‌ره‌کی
ئه‌رشیڤی بابه‌ته‌کان
گه‌ڕان
لینکه‌کان
ژماره‌ی میوانانی وێبلاگ:
RSS
Powered By
BLOGFA.COM
|
| كۆمارى ئیسلامیی ئیَران هه‌وڵه‌كانى بۆ سه‌پاندنى حیجاب چرِتر ده‌كاته‌وه... شنۆ میهرپه‌روه‌ر |
|
|
| Written by Administrator |
| Tuesday, 08 May 2007 |
|
حكوومه‌تى كۆمارى ئیسلامى ئیَران یه‌كه‌مین هه‌نگاویَك كه پاش هاتنه سه‌ر كارى هه‌ڵیگرت سه‌ركووتكردنى ژنان بوو. ئه‌م ریَژیمه كه له بیست و دووى ریَبه‌ندانى 1357ى هه‌تاوى به به‌تالاَنبردنى ده‌سكه‌وته‌كانى گه‌لانى ئیَران هاته سه‌ركار و ده‌سه‌لاَتى گرته ده‌ست، هه‌ر كه ساوا و كه‌م ته‌مه‌ن بوو ددانى له ژنان تیژ كرده‌وه و درووشمى "یا روسه‌رى یا تووسه‌رى" به‌رزكرده‌وه. به به‌رده‌وامیش له راگه‌یاندنه‌كانیاندا باسى له‌به‌رچاوگرتنى حورِمه‌تى ئه‌خلاق و سوونه‌ته ئاینییه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ى حیجاب ده‌كا.
ئه‌و پیَوانانه‌ى كه بۆ ژنیَكى باش له به‌رچاویانه ، ده‌بآ دایكیَكى دڵسۆز, هاوسه‌ریَكى به‌وه‌فا ،ژنیَكى ماڵدار و به‌حه‌یا و ده‌ست ره‌نگین , سه‌بوور و داویَن پاك بآ . بۆ به‌شداریپیَكردنى ئه‌و تویَژه كارا و چالاكه‌ى كۆمه‌ڵ له ئه‌ركه سیاسى و كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كاندا قه‌ت هانده‌ر نه‌بوون ئه‌گه‌ر له بواریَكیشدا سه‌ركه‌وتنیَك وه‌ده‌ست هاتبىَ ئه‌وه ئازایه‌تى و بویَرى خودى ژنان بووه ، ئیَستا له كۆمه‌ڵگاى ئیَراندا زۆرترین ریَژه‌ى كچان له قۆناغه‌كانى خویَندن به تایبه‌تى له زانكۆكاندا به‌رچاوده‌كه‌وىَ كه ته‌نانه‌ت بۆ كاربه‌ده‌ستانى ریَژیمیش بووه به پرسیاریَكى گرینگ. له یاساى مه‌ده‌نى و بنه‌رِه‌تیى كۆمارى ئیسلامی‌دا به روونى هه‌لاَواردن و جیاوازی‌دانان به‌دیى ده‌كرآ و مافى ئه‌م تویَژه‌ى كۆمه‌ڵ به رۆژى رووناك پیَشیَل ده‌كرآ .ژنان له‌م ولاَته‌دا ناتوانن ببن به سه‌رۆك كۆمار ،چوونكه ئه‌م پۆسته وه‌ك له یاساى بنه‌رِه‌تیدا هاتووه ،ته‌نیا بۆ پیاوانى سیاسى ولاَته و ژن له پیاو جیا كراوه‌ته‌وه . له ماوه‌ى زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك كه به سه‌ر ته‌مه‌نى ئه‌م ریَژیمه‌دا تیَپه‌رِ ده‌بآ ، ژنان وه‌ك نیوه‌ى كۆمه‌ڵ ویَرِاى باقى چین و تویَژه‌كانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵ چه‌وساوه‌ته‌وه و مافه‌كانى پیَشیَل كراوه و ئازار و ئه‌زییه‌ت و ئه‌شكه‌نجه دراوه . تاویَك به بیانوویَك مانۆر ده‌ده‌ن , ئه‌وتا ساڵى نویَى هه‌تاوییان به مانۆرِیَك بۆ دژایه‌تى كردن له گه‌ڵ به ناو فه‌ساده كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان و له سه‌رووى هه‌مووانه‌وه بآحیجابى ژنان له شارى تاران ده‌ست پیَكردووه . له پیَشدا له تاران و پاشان به‌ره‌به‌ره شاره‌كانى دیكه‌ى ئیَرانى گرته‌وه. به قسه‌ى وته بیَژى پۆلیسى كۆمارى ئیسلامى له‌و ریَكه‌وته‌وه تا ئیَستا زیاتر له 3242 كه‌س به بیانووى وه‌به‌رچاوگرتنى ریَوشویَنه ئیسلامییه‌كان ده‌نگ دراون . له پیَناو به‌رِیَوه نه‌چوونى گه‌لاَڵه‌ى بردنه سه‌رى ئه‌منییه‌ت و ئاسایشى كۆمه‌لاَیه‌تى , جیَگرى فه‌رمانده‌ى ئینتزامیى شارى تاران هه‌واڵى چالاكیى ئه‌و شویَنانه‌ى راگه‌یاند كه ژنه مانكیَنه‌كان به دانى مووچه له ئاستى شاردا بلاَوه پیده‌كه‌ن . به پیَى قسه‌ى ئه‌و وته‌بیَژه له تاران‌دا شویَنىوا هه‌یه كه ژنان ده‌رِۆنه ئه‌وىَ و وه‌ك مانكیَن دیَنه ده‌ره‌وه و پاش گه‌رِان له نیَو شاردا دیسان ده‌گه‌رِیَنه‌وه ئه‌و جیَگایه و پاره وه‌رده‌گرن و رایشیگه‌یاند تا دوو مانگى دیكه گه‌لاَڵه‌ى هه‌ڵسووكه‌وت له گه‌ڵ كورِانیش بۆ نارِیَك پۆشى ده‌ست پیَده‌كا. ئایه‌تولاَ موحه‌ممه‌د فازل له‌نكه‌رانى له چاوپیَكه‌وتنیَكدا له گه‌ڵ ئیسماعیلى ئه‌حمه‌دى موقه‌ده‌م فه‌رمانده‌ى هیَزى ئینتزامى پشتیوانیى له گه‌لاَڵه‌ى خه‌بات دژى بآحیجابى هیَزى ئینتزامى كرد و ئه‌وى به قازانجى كۆمه‌ڵگا و شۆرِش دانا. ئه‌م مه‌رجه‌عه‌ى ته‌قلید رایگه‌یاند كه ئه‌مر به چاكه ده‌بآ له كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌بستیَنآ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر واز له كۆمه‌ڵگا بیَنى فه‌ساد و خراپه كارى هه‌مووى داده‌گرآ و وه‌كوو هه‌موو عیباده‌ته ئیسلامییه‌كانى دیكه ئه‌مر به چاكه و دوورى له خراپه‌ى به گرینگ و په‌سند هه‌ڵسه‌نگاند و باسى له‌وه كرد كه له خه‌بات دژى بآحیجابیدا نابآ له هیچ هیَز و ده‌سه‌لاَتیَك بترسى و ده‌بآ گشتگیر بكرآ. له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌م مه‌رجه‌عه ته‌قلیده باسى له‌وه كرد كه له‌م خه‌باته‌دا نابآ له تووند و تیژى كه‌ڵك وه‌رگرین , به‌ڵكوو ده‌بآ به شیَوه‌یه‌ك هه‌نگاوهه‌ڵگرین كه خه‌ڵك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باش وه‌رگرن و پیَشوازى لیَكه‌ن و به پیَچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ڵسووكه‌وتى خراپ و نابه‌جیَى به‌رپرسان له گه‌ڵ خه‌ڵك بۆته هۆى ئه‌وه‌یكه كه خه‌ڵك له ئایین و مه‌زهه‌ب خراپ برِوانن و به‌لارِیَدا برِۆن ، فازڵى له‌نكه‌رانى له دریَژه‌ى قسه‌كانیدا باسى له حزوورى زیاترى هیَزى ئینتزامى بۆ دابین كردنى ئاسایشى كۆمه‌لاَیه‌تى و ئه‌خلاقى له كۆمه‌ڵگادا كرد. هاوكات له گه‌ڵ ده‌ستپیَكردنى گه‌لاَڵه‌ى بىَحیجابى ، له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى فه‌رهه‌نگى گشتییه‌وه ده‌ستوورولعه‌مه‌لى جۆراوجۆریان به مه‌به‌ستى یه‌كده‌ستكردنى خه‌بات دژى بآحیجابى به هه‌موو ریَكخراو و ئیداره پیَوه‌ندیداره‌كانى ده‌وڵه‌ته‌وه راگه‌یاندووه. به پیَى ناو و نیَوه‌رۆكى ئه‌م گه‌لاَڵه‌یه هه‌موو نیهاد و ریَكخراوه‌كان به‌رپرسیار كراون بۆ هه‌ڵبژاردنى فه‌رمانبه‌رانیان به پیَى ئه‌م یاسایه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن . بۆ نموونه یه‌كیَك له خاڵه‌كانى ئه‌م گه‌لاَڵه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئیداره‌كان قه‌نه‌فه و مووبله‌كانیان ده‌بآ به پیَى پاراستنى سنوورى شه‌رعیى نیَوان فه‌رمانبه‌ره ژن و پیاوه‌كان دابریَژیَن و میَعماریى"Open"به كارنه‌هیَنن ، چونكه ئه‌م میَعمارییه ده‌بیَته هۆى له به‌رچاونه‌گرتنى سنوورى شه‌رعیى نیَوان فه‌رمانبه‌ره‌كان. گرینگیه‌كه‌ش لیَره‌دایه كه باسى كارناسانه بوونى ئه‌م گه‌لاَڵه‌یه ده‌كه‌ن و ده‌ڵیَن كه به‌رهه‌مى چه‌ندین مانگ كاره و موتاله‌عه‌ى زۆرى له سه‌ر كراوه. ئه‌ویش نموونه‌یه‌كى دیكه له یاسا سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانیان كه به‌راستى شه‌رم له باس كردنى ده‌كه‌ى . به‌و ئاكامه ده‌گه‌ین كه به بوونى كۆمارى ئیسلامى نه ماف و ئازادییه‌كانى ژنان له چوارچیَوه‌ى ئه‌و ریَژیمه‌دا دابین ده‌بآ و نه گه‌لانى ئیَران ئاسووده‌یى و به‌ختیارى به خۆیانه‌وه ده‌بینن. رۆژ به رۆژ ده‌بآ چاوه‌رِیَى گه‌لاَڵه و پرِۆژه و یاساى نویَى تایبه‌ت به ژن و پیاو بین ، چوونكه له ئیَرانى ئیَستا دا ته‌نیا ئه‌وه ژنان نین كه ده‌چه‌وسیَنه‌وه و مافه‌كانیان زه‌وت و پیَشیَل ده‌كرآ ، به‌ڵكوو هه‌موو چین و تویَژه‌كانى كۆمه‌ڵ له فه‌زاییه‌كى پرِ له وه‌حشه‌ت و ترس و تۆقاندا ژیان تیَپه‌رِ ده‌كه‌ن , ده‌بآ هه‌موو ویَكرِا قۆڵ بۆ گۆرِینى ئاڵوگۆرِیَكى بنه‌رِتیى و بونیادى هه‌ڵماڵن و چیدیكه ئه‌و هه‌مووه بآحوورمه‌تى و بآریَزییه به خۆیان قه‌بووڵ نه‌كه‌ن . به هیواى ئه‌و رۆژه‌ى كه له‌مه زیاتر هاوره‌گه‌زه‌كانم له مافه سه‌ره‌تایی و ئینسانییه‌كانیان بآبه‌ش نه‌كریَن .
|
| +| نووسه‌ر هه‌ڵوێست چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386 |
|