به خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی" هه‌ڵوێستی ئێمه
تکایه چه‌ند چرکه‌یه‌ک چاوه‌ڕێ بن
...
|
|
ماڵپه‌ڕی " هه‌ڵوێستی ئێمه " |
بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی ئێمه
|
|
سه‌باره‌ت به‌م وێبلاگه
![]() میوانانی وێبلاگی هه‌ڵوێست به‌خێرهاتنتان ده‌که‌ین. ئه‌م وێبلاگه له ڕێکه‌وتی 18/9/1385 به مه‌به‌ستی ته‌بلیغ بۆ سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی " حیزبی دێموکراتی کوردستان " ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کردووه. تکایه ئادرێسه‌که‌ی به دۆستان و هاوڕێیانی خۆتان بده‌ن و به پێوه‌ندی کردنی خۆتان وئاگادارکردنهوهمان له بۆچوون و ڕوانینتان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ت و باسانه‌ی که له‌م وێبلاگه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه، بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی یارمه‌تیمان بده‌ن. چاوه‌ڕوانی هاوفکری و پێوه‌ندییه‌کانی ئێوه دۆستانین .
مینۆی سه‌ره‌کی
ئه‌رشیڤی بابه‌ته‌کان
گه‌ڕان
لینکه‌کان
ژماره‌ی میوانانی وێبلاگ: Powered By BLOGFA.COM |
ئاماده كردنى: هانا وريا ڕۆژی 10ی بانه‌مه‌ڕی 1386(30ی ئاوریلی 2007 ز) به‌ڕێوه‌به‌ر‌و مامۆستایانی خوێندنگه‌ی تێكه‌ڵاوی ناوه‌ندیی "ڕۆژهه‌ڵات"، ![]() به مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری‌و ڕۆشنبیریی خوێندكاره‌كانی گه‌شتێكی زانستی‌و ڕۆشنبیریی بۆ خوێندكارانی پۆلی سێی ناوه‌ندیی ئه‌و خوێندنگه‌یه، پێك هێنا. ئه‌م خوێندنگه‌یه له كه‌مپی ئازادی (كه‌مپی سه‌ره‌كیی بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات له نزیك كۆیه) هه‌ڵ كه‌وتوه. سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه سه‌ردانی قه‌ڵای كۆیه (قشڵه) یان كرد‌و، گه‌لێ زانیاریی پێویستیان له‌سه‌ر مێژووی ئه‌م قه‌ڵایه ده‌ست كه‌وت‌و توانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له شوێنه‌واره مێژوویی‌یه‌كانی شاری كۆیه ئاشنا بن. هه‌ر له‌نێو ئه‌م قه‌ڵایه‌دا، سه‌ردانی مه‌زاری كۆمه‌ڵێك پیاوچاك‌و مه‌لای به‌ناوبانگی شاری كۆیه، یه‌ك له‌و مه‌زارانه مه‌زاری"باپیر فه‌قێ ئه‌حمه‌د" یان كرد. له‌سه‌ر داواكاریی خوێندكاران له‌م گه‌شته‌دا سه‌ردانی گڵكۆی "دڵدار"ی شاعیری به‌ناوبانگ كرا. هه‌ر له‌ناو ئه‌م قه‌ڵایه‌دا سه‌ردانی گه‌له‌ریی كۆیه كرا، ئه‌م گه‌له‌رییه به به‌رهه‌می (تابڵۆی وێنه‌و په‌یكه‌ر) په‌نجا هونه‌رمه‌ندی كوردستان ڕازابۆوه. به مه‌به‌ستی ڕێنوێنیی خوێندكاره‌كان كتێبچه‌یه‌ك كه زانیاری پێویستی سه‌باره‌ت به‌و گه‌له‌رییه تێدا بوو، به‌سه‌ر خوێندكاره‌كان دا دابه‌ش كرا، كه تێیدا سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و گه‌له‌رییه "حه‌مه هاشم" ده‌ڵێت" گه‌له‌ری كۆیه، وه‌ك ماڵێكی هه‌میشه‌یی بۆ هونه‌رمه‌ندان، ده‌شێت ببێته سه‌كۆیه‌كی گه‌شه‌پێدانی گرنگی هونه‌ر له شاری كۆیه". شایانی ئاماژه پێكردنه ئه‌م تابلۆیانه جوانی‌یه‌كانی سروشتی كوردستان‌و ڕۆڵی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵدا‌و كۆمه‌ڵێك دیارده‌ی دیاری نێوكۆمه‌ڵی كوردستانیان پیشان ده‌دا. له به‌شێكی ئه‌م گه‌شته‌دا، خوێندكاران سه‌ردانی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی شاری كۆیه‌یان كرد‌و به‌شه‌كانی په‌یكه‌رسازی‌و شێوه‌كاری‌و شانۆ‌و مۆسیقای ئه‌م په‌یمانگایانه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌و چێژێكی زۆریان له به‌سه‌ر بردنی كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌و به‌شانه دا وه‌رگرت‌و كۆمه‌ڵێ زانیاری‌یان له مامۆستایانی به‌شه‌كانی ئه‌م په‌یمانگایه وه‌رگرت. خوێندكاران له‌و گه‌شته‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت كه له كوردستاندا زۆر هونه‌رمه‌ندی ده‌ست ڕه‌نگین‌و شاره‌زا هه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه‌دا زۆر گرنگی به هونه‌ر نادرێت‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی كورد بۆخۆیان به نه‌ناسراوی‌و به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه. هونه‌ره‌كه‌یان تێیاندا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه. له به‌شی مۆسیقای ئه‌م په‌یمانگایه‌دا، خوێندكاره‌كانی پۆلی 3ی ناوه‌ندیی خوێندنگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات توانیان سه‌ردانی هه‌ندێ مامۆستای شاره‌زای بواری مۆسیقای كوردی وه‌ك مامۆستا سه‌ردار ئه‌حمه‌د بكه‌ن‌و به دیتنی "شنۆ شه‌یدا"ی گۆرانیبێژی ده‌نگ خۆشی شاری كۆیه، هێنده‌ی تر چێژیان له‌م گه‌شته‌یان وه‌رگرت. خوێندكاره‌كانی ئه‌م په‌یمانگایه‌ش هونه‌ره‌كانی خۆیان وه‌ك دیاری‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش به خوێنكاره‌كانی (خوێندنگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات) كرد. به‌شدارانی ئه‌م گه‌شته له دوابه‌شی سه‌ردانه‌كه‌یان دا سه‌ردانی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كتێبخانه‌ی گشتیی كۆیه" یان كرد‌و، به هاوكاریی به‌ڕێوه‌به‌ر‌و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م كتێبخانه‌یه، توانیان به باشی له یاسا گشتی‌یه‌كانی ئه‌م كتێبخانه‌یه تێ‌بگه‌ن‌و به كۆمه‌ڵێ گۆڤار‌و كتێب‌و ڕۆژنامه‌ی كوردی‌و عه‌ره‌بی‌و ئینگلیزی له‌م كتێبخانه‌یه‌دا ببینن. خوێندكاره‌كانی خوێندنگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له هه‌ر سه‌ردانێكیان دا به پێشكه‌شكردنی چه‌پكه گوڵ سپاس‌و پێزانینی خۆیان بۆ چاوه‌دێر‌و به‌رپرسان‌و فه‌رمانبه‌ر‌و مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندان ده‌رده‌بڕی. به پێویستی ده‌زانم له كۆتایی ئه‌م گه‌شتنامه‌یه‌دا له‌لایه‌ن خۆم‌و هاوپۆله‌كانمه‌وه سپاسی مامۆستایان: هۆزانیا ته‌ها خالید به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه‌مان، م.كه‌ژاڵ سه‌لام، م.سۆران كه‌ریم م.ئه‌میر‌و م.كوردستان‌و م.دیاری " بكه‌م كه له‌م پێوه‌ندییه‌دا زه‌حمه‌تیان كێشا‌و كارهاسانییان بۆكردین. ![]() |+| نووسه‌ر هه‌ڵوێست چهارشنبه بیست و ششم اردیبهشت 1386 | |
|
|