عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: حكومه‌تی كوردستان لای كورده‌كانی ده‌ره‌وه زۆر خۆشه‌ویستتره له كورده‌كانی ناو كوردستان.
.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانی ئێران، هیچیان موافق نین بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران.
گفتوگۆ: ئامانج عه‌بدوڵڵا سوور
حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به‌درێژایی شه‌ست ساڵی خه‌باتی وه‌ك حزبێكی سه‌ره‌كی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێگه‌ی به‌رچاویان هه‌یه و، به‌شێكی سه‌ره‌كی هاوكێشه سیاسیه‌كانی نێو ئێرانن، تا هه‌نوكه 11 كۆنگره‌یان گرێداوه و له دواین كۆنگره‌یاندا ستراتیژی خۆیان له دروشمی (دیموكراسی بۆ ئێران، خود موختاری بۆ كوردستان) گۆڕی بۆ (دیموكراسی بۆ ئێران فیدرالیزم بۆ كوردستان). هه‌ر له‌دوای ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه نێوی كه‌مینه و زۆرینه كه جێكه‌وته‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه، تا وای لێهات حزب ببێت به دووكه‌رته‌وه، باڵێكیان به ناوی (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران) به‌رده‌وام بێت دیاره ئه‌م باڵه مامۆستا مسته‌فا هیجری سه‌ركردایه‌تی ئه‌كات و له كۆنگره‌دا زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌ده‌ست هێناوه و باڵی دووه‌میان مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده سه‌ركردایه‌تی ئه‌كات، كه له ده ساڵی رابردوودا زۆرینه بوون و ئێستاش به قه‌ولی خۆیان زۆرینه‌ی كه‌وادر و ئه‌ندام له ده‌وریان كۆبۆته‌وه، به‌پێویستمان زانی بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م دۆسیه‌یه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دیداریان له‌گه‌ڵدا سازبكه‌ین. جێی ئاماژه‌یه كه مامۆستا مسته‌فا هیجری ئاماده‌ی دیداره‌كه‌نه‌بوو به‌و پاساوه‌ی كه ئه‌وان ماڵپه‌ڕی خۆیان هه‌یه!!.
به‌ڵام مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده پێشوازی لێكردین بۆ ماڵپه‌ری "نیشتمان نێت" به روونی و راشكاوی دوا..
نیشتیمان نێت: ئێران له بارودۆخێكدایه فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له به‌رامبه‌ر پیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌بینین رۆژێك ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به زمانێكی پڕ له دانوستان و نه‌رمڕه‌وی ده‌دوێ له‌سه‌ر ئاستی میدیای جیهانی و رۆژێكی دی زۆر تونده، له سوفڕای جه‌ماوه‌ریدا هه‌ڵسه‌نگاندنتان بۆ ئه‌م دۆخه چییه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: كاربه‌ده‌ستانی جمهوری ئیسلامی ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی هه‌میشه له مه‌یدان گه‌رم رابگرن به هه‌وڵی خۆیان، به‌تایبه‌تی هه‌ندێك جار وابكه‌ن له‌وه‌ی به ئیعلام ئه‌وه‌نده به‌قوه‌ته ده‌توانێت ململانێی هێزه گه‌وره‌كانی جیهان بكات، به‌شی خۆشی گوێگریان هه‌یه له‌و شێوازه‌ی كه خۆیان حكومه‌تیان له‌سه‌ر بنیاتناوه، تا ئێستاش كه‌سانێك هه‌ن باوه‌ڕیان پێده‌كات و دێنه مه‌یدان. (الله اكبر)یان بۆ ده‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من ده‌یبینم هه‌م دنیای ده‌ره‌وه له به‌رامبه‌ر ئێران له‌گه‌ڵ مه‌حزوراتی ڕووبه‌ڕوویدا هه‌م كاربه‌ده‌ستانی ئێران هه‌لومه‌رجه‌كه‌یان تاڕاده‌یه‌ك باش هه‌ڵسه‌نگاندووه. دونیای ده‌ره‌وه ئێستا له‌گه‌ڵ ئێران زۆر به‌ئاسانی ناتوانێ به‌ره‌نگاری بێته‌وه، دوو شتی تێدا هه‌یه: یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شتانه‌ی ئێران ئیدیعای ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌وه ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و حه‌قه‌ی داوه به ئێران كه ئیستیفاده بكات بۆ وه‌سائیلی ژیان و ئه‌و شتانه‌ی كه پێیانده‌ڵێن شتی ئاشتیخوازانه، هه‌تا ئێستاش دنیای ده‌ره‌وه نه‌یتوانیوه له‌سه‌ری سابت بكات و ده‌لیلی قانعی به‌ده‌سته‌وه نییه، كه ئێران خه‌ریكی ده‌ستپێكردن یان دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمه. بۆیه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و داروده‌سته‌كه‌ی ئه‌یانه‌وێ چاوڕا بكه‌ن، چونكه ده‌زانن كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵام به‌ش به‌حاڵی خۆم واهه‌ست ده‌كه‌م جمهوری ئیسلامی فرسه‌ت له‌ده‌ست نادات تا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی ئه‌تۆمیدا بگرێت و هه‌یبێت" ئه‌وان لایان گرنگ نییه میلله‌ت چی لێ به‌سه‌ردێت! وه‌ك جمهوری ئیسلامی ئێران، بێگومان سیاسه‌ت له ئه‌گه‌ر راوه‌ستاوه له ئه‌گه‌ری ئه‌و وه‌زعییه‌ته‌ی له عێراق دروست بوو.
نیشتیمان نێت: له ئێران پڕۆژه‌تان بۆ ئازادی رۆژهه‌ڵات چییه؟ ئێمه له باشوور به‌ره‌یه‌كمان وه‌ك دیفاكتۆ هه‌بوو تا دوای ساڵێك په‌رله‌مانمان هه‌ڵبژارد. بۆ تا ئێستا بیرتان له دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك نه‌كردۆته‌وه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌مه دوو مه‌سه‌له‌یه، یه‌كیان ئه‌وه‌یه داخۆ ئه‌و سیناریۆیه له ئێران دوپات ده‌بێته‌وه وه یان نا؟ به به‌رده‌وامی دوپات بوونه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه له ئێران ئه‌گه‌ریش مومكین بێ نزیك نییه؟ هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی بیانویه‌ك نییه بۆ په‌لاماردانی ئێران وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌بوو. له‌لای دیكه‌شه‌وه خه‌ڵكی عێراق، حزبه سیاسیه‌كانی عێراق به كورد و غه‌یره كورده‌وه. موافق بوون له‌سه‌ر رووخانی سه‌دام له‌حاڵێكدا هێزه سیاسیه‌كانی ئێران به‌تایبه‌تی هێزه سیاسیه سه‌ره‌كیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موخالیفن به جمهوری ئیسلامی، ده‌توانم بڵێم هیچیان موافق نین بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران!!. ئه‌مه بۆ خۆی كۆسپێكه بۆ په‌لاماردانی نزامی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ئێران، بۆ مه‌سه‌له‌ی دیكه ئێمه له كوردستان به‌ره‌یه‌كمان هه‌بێت، من پێم وایه جه‌بهه‌ی كوردستان كه شه‌رت نییه ناوی جه‌بهه بێت من هه‌موو جارێ كه قسه ده‌كه‌م وا ده‌ڵێم رێككه‌وتنی نێوان هێزه سیاسیه‌كانی كورد حه‌تمه‌ن ناوی به‌ره‌ی له‌سه‌ر دابنرێت، چونكه من رای تایبه‌تی خۆمم هه‌یه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ڵام رێككه‌وتنی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان و پێكگه‌یشتنیان له‌سه‌ر پلاتفۆرمێكی سیاسی و كاركردنیان پێكه‌وه چ ئه‌مریكا له مه‌نتیقه‌دا بێت یان له مه‌نتیقه‌دا نه‌بێت چی نیشتیمانی هجوم ئه‌بێت یان نا؟ ئه‌و رێككه‌وتنه شتێكی زه‌رووریه. ئه‌وه‌ی كه ئێستا هێزه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵات تا ئێستا به جێگایه‌ك نه‌گه‌یشتوون. بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، بیڵێین یان نه‌یڵێین قسورێكه بۆ هه‌مووانمان. ئه‌گه‌ر چانسێك هه‌بێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی مومكینه بێته‌پێشێ چ به‌هۆی ناوخۆوه بێت چ ده‌ره‌وه بێت، چاره‌نوسه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێزانه پێكه‌وه كاربكه‌ن، شه‌رت نییه كوردستان ئازادیش بێت ئه‌گه‌ر هێزه كوردستانییه‌كان نه‌توانن هاوكاریه‌ك و هه‌نگاو رێكخستنێكیان هه‌بێ كه پێكه‌وه وڵاته‌كه رزگار بكه‌ن، میلله‌ته‌كه ده‌توانێ له‌باتی ئه‌وه‌ی قازانجی لێ بكات توشی هه‌ندێك میحنه‌ت و ناخۆشی ببێت. كه زه‌ره‌ری پتر بێت له قازانجه‌كه‌ی.
نیشتیمان نێت: ئایا گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی ئێران به‌شێكه له كارنامه و خه‌باتی دیموكرات؟ یان هه‌ر به‌یه‌كجاری ئه‌مه له پرۆژه‌ی ئێوه‌دا نییه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: كاتی خۆشی كه ئێمه به جۆرێك كه هودنه‌مان له‌گه‌ڵ جمهوری ئیسلامی هه‌بووه زیاتر له‌وه‌وه هاتووه كه گفتوگۆ جۆرێكه له خه‌بات، رۆحی شاد بێت (دكتۆر قاسملۆ) جارێكیان وتارێكی دا وتی: خه‌ڵك به ئێمه ده‌ڵێ مفاوه‌زه‌چین داخوازی وت‌ووێژیان هه‌یه خۆیان به زه‌عیف ده‌زانن وتی: به‌ڵێ ئێمه ده‌زانین به چه‌ند هه‌زار كڵاشینكۆفێكه وه جمهوری ئیسلامیمان پێ ناڕوخێ كه خه‌باته‌كه‌مان بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین، ده‌وڵه‌ته‌كه به‌خه‌به‌ر بێت بڵێ: بابه بۆ واده‌كه‌ن چیتان ده‌وێ؟ كه‌واته دانوستان عه‌یبێكی تیادا نییه، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها شتێكی مه‌بده‌ئیه، ئه‌گینا هیچ باوه‌ڕمان وانییه كه جمهوری ئیسلامی له‌جێدا باوه‌ری به حه‌لی مه‌سه‌له‌ی كوردی هه‌بێت. یان به حه‌لی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا هه‌بێت. واته باوه‌ڕمان به‌وه نییه كه جمهوری ئیسلامی له‌گه‌ڵ كورد و گه‌لانی ئازادیخواز وتووێژ بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جمهوری ئیسلامی داوای وتووێژ بكات ئێمه خۆ ناتوانین بڵێین نا؟ به دوو ده‌لیل، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێمه جمهوری ئیسلامیمان پێ ناڕوخێ، ده‌لیلی دووه‌م ئه‌وه‌یه خه‌ڵكه‌كه‌مان پێمان ده‌ڵێ: ئێوه مناڵی كورد بۆ به كوشت ده‌ده‌ن، ئه‌وه نییه وڵات حازره دانوستانتان له‌گه‌ڵ بكات؟ به‌ڵام ئێمه قه‌ت ئاماده‌نین داوابكه‌ین جمهوری ئیسلامی مفاوه‌زاتمان له‌گه‌ڵ بكات، چونكه ده‌زانین جوابه‌كه‌ی چ ده‌بێ هه‌روه‌كو مفاوه‌زاتی خه‌باتی باكوور له‌گه‌ڵ تورك.
دنیای ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و ته‌جره‌به‌ی كه له عێراق گوزه‌را ئتیهامی عێراق كرا كه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌سته‌وه‌یه، یا خه‌ریكی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمه، ته‌نانه‌ت چه‌كی كیمیایی كه ئه‌وه‌ش به‌كاریهێنابوو پاشان كه عێراق كه‌وته ده‌ستی هێزی بیانی، نه‌یانتوانی ئه‌و ته‌ئسیساته ئه‌تۆمیانه، ئه‌و سیلاحه كیمیاویانه ده‌ست بخه‌ن كه من بۆ خۆشم نازانم ئه‌و چه‌كه كیمیاویه‌ی كه هه‌بوو نازانم چی لێ كرا؟ كه هه‌بوو به‌كاریشی هێنا، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه ئه‌زمونێك ده‌داته ئه‌وان كه به ئحتیاته‌وه كاربكه‌ن تا به‌ڵگه‌یه‌كیان به‌ده‌ست نه‌كه‌وێ، ئێستا ناتوانن حه‌مله‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ئێران بكه‌ن به‌تایبه‌تی له بواری عه‌سكه‌رییه‌وه.. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دنیای ده‌ره‌وه كه ئێستا رێبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی به ئه‌مریكایه. ئه‌مریكا له عێراق له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ شه‌ڕێكی سه‌خت به‌ره‌و رووی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمنێكی نادیار بوو. ته‌جره‌به‌ی شه‌ڕه‌كانی ئه‌مریكا نیشانی وایه له‌گه‌ڵ دو‌ژمنێك كه ئاشكرایه و ده‌ستێكی باڵای هه‌یه بینیمان عێراق و ئه‌فغانستان به 3 هه‌فته رژێمه‌كه‌ی رووخا، به‌ڵام ئێستا دوژمنێكی نادیاری هه‌یه نازانێ چی بكات و له كوێ بدات. ئه‌وان به‌ئاسانی نایانه‌وێت جه‌بهه‌یه‌كی تر له ئێران بكه‌نه‌وه. به جه‌بهه‌ی ئێرانیش ئه‌زانین له پان و به‌رینیدا 3 تا 4 به‌رامبه‌ر عێراقه.
نیشتیمان نێت: تا ئێستا ده‌وڵه‌ت هاتۆته پێشه‌وه بۆ دانوستان؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: نه‌ك جارێك ده‌یان جار ئاماده‌بوون، به‌ڵام ئێمه ئاگادارمان كردوون بۆ به دزی بۆ ئاشكرا نه‌بێت؟ ئێمه ئاماده‌نین به‌دزیه‌وه دانوستان بكه‌ین وتویانه: فه‌رموون با دانوستان بكه‌ین به عه‌مه‌لی نه له ئێران نه له كوردستان نه له ماڵی وان نه له ماڵی خۆمان با له وڵاتێكا هه‌ردوولا موته‌فیق بین له سه‌ری دانوستان بكه‌ین به چاودێریUN ، چونكه ئێمه بۆ دانوستانێك ناچین كه تیرۆرمان بكه‌ن!.
نیشتیمان نێت: حزبی دیموكرات له‌ماوه‌ی 60 ساڵ خه‌باتی خۆی خاوه‌ن دروشمێك بووه، دیموكراتی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ كوردستان، كه‌چی به بێ هۆ و هه‌لومه‌رجێك هه‌ستپێكراوه و گۆڕانێكی به‌رچاوی دۆخه‌كه ئه‌م ستراتیژیه‌ته‌ی گۆڕی بۆ فیدڕاڵی بۆ كوردستان هۆكاری ئه‌مه چییه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: گۆڕاوی دروشم له‌ڕاست بیروڕای گشت خه‌ڵكی كوردستان بوو، گۆڕینی دروشم مه‌رج نییه ببه‌سترێته‌وه به هه‌لومه‌رجه‌وه، ئێمه ساڵی 1970 له كۆنگره‌دا ئه‌گه‌ر هه‌موو مادده‌كانی په‌یڕه‌و و پڕۆگرام 3 رۆژی خایاند بێ ئه‌وه ستراتیژیه‌تی حزب به ته‌نیا 3 رۆژی خایاند، سه‌ره‌تا گه‌شتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه فیدڕالیزم شێوازێكی پانتره بۆ حه‌لی مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران به‌تایبه‌تی، چونكه له ئێران‌دا یه‌ك میلله‌تی زوڵم لێكراو ناژی، به‌ڵكو 5 میلله‌تی زوڵملێكراو ده‌ژی. به‌ڵام وتمان: ئه‌گه‌ر ئێستا ئێمه داوای فیدڕالیزم بكه‌ین و ساڵێك و ده ساڵی تر میلله‌تانی دی ئێران رانه‌په‌ڕن ئێمه به‌ته‌نیا بین كه ئه‌و داوایه ده‌ست نه‌خه‌ین مه‌جبور ده‌بین ستراتیژیه‌تمان بگۆڕین به‌خود موختاری، ئه‌و وه‌خته ئه‌وه ده‌بێت به هه‌نگاوێك به‌ره‌و دوا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رج گۆڕدرا و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران هاتنه‌وه مه‌یدان و تێكڕا قوه‌تێكی تازه‌مان هه‌بوو، شیعارمان ده‌گۆڕین ئه‌وكاته هه‌نگاوێكه به‌ره‌وپێش.
زۆر به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ستی نه‌ته‌وه‌ی له ئێران به خه‌به‌رهاته‌وه، به‌ڵام حزوری گه‌لانی تری ئێران حزورێكی به‌رچاو نییه له‌ملا و لا نه‌بێت كه‌واته گۆڕاوی ستراتیژیه‌ت له گۆڕانی هه‌لومه‌رجدا نه‌بوو كه دروشمی خودموختاری بگۆڕین به فیدڕالیزم، به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له چڕ بووه له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی، بۆیه به ویستی خه‌ڵكی داواكه‌مان گۆڕی، ئه‌مه‌بوو به ویستێكی جه‌ماوه‌ری ئێمه‌ش قبوڵمان كرد. بۆ خه‌ڵكی ئێران گرنگ نییه داخۆ چه‌كی ئه‌تۆمی دروست ده‌كات یان نا؟ به‌ڵام گرنگه دنیا به جواب بێت له‌سه‌ر مافی مرۆڤ و كوشتن و بڕین و قه‌تل و عامی ئافره‌تان و له‌ناوبردنی میلله‌ت برسی و قاتوقڕی.
نیشتیمان نێت: ئێوه هیچ هیوایه‌كتان له‌سه‌ر حكومه‌تی باشووری ئازادی كوردستان هه‌ڵچنیوه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: هه‌رێمی باشوور نمونه‌یه‌كه بۆ هه‌موو كوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم حكومه‌تی كوردستان لای كورده‌كانی ده‌ره‌وه زۆر خۆشه‌ویستتره له كورده‌كانی ناو كوردستان به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئازادییه‌كیان نه‌چه‌شتووه! ره‌نگبێت گله‌ییان هه‌بێ له حكومه‌ت، به‌ڵام خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان یان له پارچه‌كانی تر ته‌ماشای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئومێده، ئومێدێكه بۆ هه‌موو گه‌لی كورد، نمونه‌یه‌كه یان ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئازادی به‌ڕهووی ئه‌واندا ئه‌گه‌ر له كوردستان ته‌واو ئیستقرار نه‌بێت ناتوانین و ناكرێ به پێگه‌یه‌ك بۆ پارچه‌كانی تر و لێدانی دوژمنان، چونكه ته‌نراوه به داگیركه‌ر، هه‌روه‌ك هه‌موو جار به نمونه ده‌یهێنینه‌وه چوار برا له زینداندا بن یه‌كێكیان ئازاد بێت بۆ ئه‌وانی دی ده‌سكه‌وته، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه برایه‌كیان ئازاد بووه، یه‌كێكی تر ئه‌وه‌یه ئه‌مڕۆ برایه‌كیان ئازاده، به‌ڵكو سبه‌ی برایه‌كی دیكه‌شیان ئازاد ده‌بێت تا هه‌موویان ئازاد ده‌بن، یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌رێمی باشوور له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و ناخۆشیه‌كانیدا پارچه‌كانی تر بۆی دێنه مه‌یدان، ته‌نانه‌ت خۆیان به گرتن و لێدان و له‌ناوبردن ئه‌ده‌ن له‌پێناوی زامنی سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ باشووری كوردستان.
نیشتیمان نێت: خوێندنه‌وه‌تان بۆ لێدوانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆكی كوردستان چییه سه‌باره‌ت به كه‌ركوك، به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا، چه‌ند پشتگیری ده‌كه‌ن؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌و وتاره باجی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام به‌ش به‌حاڵی خۆم ئه‌وه به هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی مێژوویی ده‌زانم. هه‌رچه‌ندێ خواهه‌ڵناگرێ له رێبه‌رانی كورد شتی دیكه‌ی ئاوهام دیتووه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان هه‌ڵوێستێكی مێژویی بوو، با باجی خۆشی له‌سه‌ر بدرێت، چونكه ماوه‌یه‌كه فه‌زایه‌كی ئاڵۆز كردووه هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی توركیای به‌دوادا هاتووه، به‌ڵام پێم وایه هه‌ڵوێستێكی مێژوویی بوو، ره‌نگه له هه‌ندێ شت‌دا زمانه‌كه‌ی وه‌ك زمانی دبلۆماسی كه‌سێك توند بوو، به‌ڵام ئه‌سڵی ئه‌وه‌ی به‌ده‌نگ هاتبێ له‌سه‌ر مافی كورد له پارچه‌كانی تر ئه‌وه شتێكی پیرۆزه، چونكه شته‌كه حسابییه. تورك بۆ چ به‌جواب بێت له‌سه‌ر تورك له هه‌موو كوردستان و عێراقیش بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیو ملوێن توركمان به‌جواب بێت كه‌چی كورد حه‌قی ئه‌وه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی هاوبه‌سته‌گی له‌گه‌ڵ 20 ملێون كورد له توركیا و چه‌ندی دیكه‌ش له عێراق و سوریا به‌جواب بێت ئه‌مه هه‌قێكی ته‌ئریخیه به‌ڕاستی.
نیشتیمان نێت: ئێوه ئومێدتان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌ڵچنیوه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: هه‌ر ئه‌وه كه حوكمه‌تێكی كوردی له‌ئارادایه حه‌قیقه‌تی یه‌ك پارچه‌یی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد نیشان ده‌دات و هه‌ڵوێست ده‌ربڕێ ئه‌وه شتێكی پیرۆزه.
نیشتیمان نێت: ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر وه‌زعی رۆژهه‌ڵات، باسی ئه‌وه‌تان كرد كه خه‌ڵكی روژهه‌ڵات ئومێدیان له‌سه‌ر باشوور داناوه، كه‌واته ئازاری كوردێك له هه‌ر پارچه‌یه‌ك دابێت، ئازاری هه‌مووانه، بۆیه به نیگه‌رانییه‌وه له كه‌رتبوونی دیموكراتی ده‌ڕوانین، دیاره له‌ناو حیزبه‌كانی تریش ئه‌مه روویدا به نمونه كۆمه‌ڵه، دیاره دیموكرات به‌یه‌ك ناوه‌وه له‌دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌ك، په‌رتبوو. ئێمه ناڵێین بۆ؟ چونكه پرسیارێكی نه‌ریتیه، به‌ڵام بۆی تر هه‌یه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ئه‌كه‌ین بۆنمونه ئێوه حزبی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وان ناویان (ح.د.ك) ئێرانه ئه‌م جیاوازییه ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ چی؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: بێ شك ئه‌وه‌ی كه گۆشه‌ی ئێرانمان له‌ناومان لابردوه ئه‌و به‌شه‌ی تێدا هه‌یه كه بڵێین باره نه‌ته‌وه‌یه‌كه پتر به‌رجه‌سته بكه‌ین و نیشان بده‌ین، به‌ڵام زیاتریش بۆ ئه‌وه بوو ئه‌وه‌نده ناومان له‌یه‌ك نه‌چێ و به‌هانه له‌ده‌ست به‌رامبه‌ر ده‌ربهێنین كه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌مان پێ بفرۆشێت یان ئاڵۆزی و كێشه له‌نێواندا ساز بكرێت. ئه‌وه بوو پێش كۆنگره ناومان گۆڕی ده‌نا ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست كۆنگره‌یه، به‌ڵام وتمان قه‌یناكه له‌م ماوه‌یه‌دا وه‌ك ماوه‌ی گواستنه‌وه با ئیستیفاده له‌و ناوه بكه‌ین و ئاڵۆزیه‌ك له‌سه‌ری دروست نه‌بێ، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه جۆره ئاڵۆزییه‌ك دروست بووه له‌لایه‌ن ئه‌و ره‌فیقانه‌وه كه پێیان وایه موڵكی ئه‌وانه ته‌نیا به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی رابردوودا ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی زۆربه‌ی لای ئه‌وان بووه، پێم وایه ئه‌مه ده‌لیلی باش نییه. كه‌واته گۆڕینی ناو گه‌ڕانه‌وه بو بۆ ئه‌سڵ له سه‌ره‌تا حزبه‌كه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ ناوی كۆمه‌ڵی دیموكراتی كوردستان بووه (ح.د.ك) وشه‌ی ئێران پاش رووخانی له ساڵی 1980دا ناوی ئێرانی به‌دوادا لكاوه به حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران.
نیشتیمان نێت: پرسیارێك خۆی ئه‌سه‌پێنێ ئه‌كرێت بڵێین جیاوازی ئایدیایه یان كۆنگره و هه‌ڵبژاردن؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: نا هه‌ڵبژاردنی ناو و كۆنگره‌كه به‌هیچ جۆره ده‌لیلی ئه‌وه نه‌بوو له‌گه‌ڵ هه‌موو مولاحه‌زاتێك كه له میكانزمی پێكهێنانی كۆنگره هه‌مان بووه، به‌ڵام سیستی ئیداره‌ی ناو حزب هه‌ندێ موشكیله‌ی به‌دواوه بوو، ئه‌وه داوای كرد له‌یه‌ك دووركه‌وینه‌وه، به‌ڵام له‌هه‌ندێ شت‌دا روانگه‌كانی فه‌رقیان هه‌بووه، ئه‌گه‌ر له‌و دواییه‌دا ئه‌وان ئه‌كسه‌ریه‌تیان بوو ئه‌وا بۆ سێ كۆنگره و ده ساڵ خه‌ڵكی دیكه ده‌رچووه باوه‌ڕمان به موشاره‌كه‌ی هه‌مووان بووه باوه‌ڕمان وابوو هه‌موو خاوه‌نی ئه‌و حزبه‌ن با كه‌مایه‌تیش بن باوه‌ڕمان به دیموكراتیه‌ت و شه‌فافیه‌ت هه‌بووه و هه‌یه ئه‌وان له‌و باره‌یه‌وه كه‌مێك لایان وابوو ئه‌وانه‌ی به جودا بیریان ده‌ناسین له مافی حزبی بێبه‌شیان ده‌كردن هه‌ر بۆیه ئه‌وان بوون له‌ت بوون. ئێمه جیا نه‌بووینه‌وه نه ئێمه جیابووینه‌وه له دیموكرات نه ئه‌وان جیابوونه‌وه. ئێمه ئه‌كسه‌ریه‌تین، به‌ڵام له قائیده‌ی حزبیدا له‌نزیكه‌وه ته‌ماشابكه‌ن له كوردستانی عێراق و باشووره‌وه حه‌جمێكی یه‌كجار زۆری كه‌وادرو ئه‌ندامان له‌لای ئێمه‌یه ئه‌وانه‌ی شاره‌زان ده‌توانن بڕیار بده‌ن كه حزبی دیموكرات له‌تبووه له‌ته باشه‌كه‌ی لای ئێمه‌یه، له سه‌ركردایه‌تی ئه‌وان پتر، به‌ڵام له باری چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی له ئێمه زیاتر نییه.
نیشتیمان نێت: ئه‌وان پێیانوایه ئێوه شه‌رعیه‌تتان نییه، چونكه كۆنگره له‌پشت ئه‌وانه؟ ئێوه بۆ هه‌وڵتان نه‌دا كۆنگره‌یه‌ك گرێ بده‌ن بۆ وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌ت؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: دیاره ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی له‌پشت ئه‌وانه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌و كۆنگره‌یه‌ش له‌پشت ئێمه‌شه‌وه‌یه. چونكێ كۆنگره‌یه‌ك كه ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كه هه‌ڵبژێردراون به‌شێكی لای ئه‌وان به‌شێكی لای ئێمه‌یه ئه‌مه بۆخۆی شتێكی عه‌نتیكه‌یه كۆنگره ئه‌و وه‌خته‌ی كه ئه‌وی هه‌ڵبژاردوه شه‌رعیه كه منی هه‌ڵبژاردووه شه‌رعی نییه بۆ خۆی نه‌زه‌رییه‌كی تۆزێك سه‌رنج راكێشه بۆ؟ ئه‌وه‌ی له كۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژیردراون و لای ئێمه‌ن هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه هه‌ڵنه‌بژێردراون؟ ئێمه موشكیله‌مان له‌وه نییه ئه‌كسه‌ریه‌تن نا كاك مسته‌فا سكرتێر بێت یا نه؟ ئه‌وان موشكیله‌یان ئه‌وه‌یه مادام ئه‌كسه‌ریه‌تن هه‌موو شتێكیان بۆ حه‌ڵاڵه، وانییه خۆ دیموكراسیه‌ت ته‌نها ئه‌وه نییه ئه‌قڵیه‌ت دایم ئه‌بێت تابعی ئه‌كسه‌ریه‌ت بێت. ئه‌وه‌ڵه‌ن له حزبدا نابێت ئه‌كسه‌ریه‌ت و ئه‌قڵیه‌تی هه‌میشه‌ی هه‌بێت ئه‌وه‌ڵه‌ن ئێمه ئۆرگانێكی حزبین ئه‌گه‌ر 15 كه‌س بین بۆ هه‌میشه نۆمان ته‌ره‌فێك بین شه‌شمان جیاواز بین ئه‌وه حزبایه‌تی نییه. ده‌بێت گۆڕان هه‌بێت له ژماره‌یان و ئه‌قه‌لیه‌ت و ئه‌كسه‌ریه‌ت له‌باره‌ی دۆزێكی سیاسیه‌وه ئێمه ده‌ڵێن ته‌نها دكتاتۆری و دیموكراسیه‌ت نییه، ئێسته دكتاتۆری تاكه‌كه‌سی هه‌یه، دكتاتۆری ئه‌قڵیه‌ت هه‌یه، دكتاتۆری ئه‌كسه‌ریه‌ت، ئینجا دیموكراسیه‌ت هه‌یه. كه‌واته دیموكراسیه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و سێ لایه‌نه وه‌ستاوه ئه‌وه‌ی ته‌واو بڕوات پێی هه‌یه له‌باتی ئه‌وه‌ی دیموكراسی بن دیكتاتۆری ئه‌كسه‌ریه‌تن. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له ئه‌وه بێت ئه‌وا ئه‌كسه‌ریه‌تن ده‌ی ئێمه بۆ له كوردستان، چ له رۆژهه‌ڵات چ له باشوور بۆ چ داوای حه‌ق ده‌كه‌ین مه‌گه‌ر له عێراق عه‌ره‌ب ئه‌كسه‌ریه‌ت نییه؟ له ئێرانیش هه‌روایه ئه‌وه‌تا 15-16%ی ئێران كورده، یه‌عنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد چونكه ئه‌كسه‌ریه‌تی هه‌یه ئه‌بێت مافی پێشێل نه‌كات كه ئه‌قڵیه‌ته؟ ئه‌مه وانییه بۆچوونێكی خراپه بۆ دیموكراسیه‌ت.
نیشتیمان نێت: وه‌ك ده‌زانین له ساڵانی رابردوودا دیموكرات جیابوونه‌وه‌یه‌كی به‌خۆوه بینی به ناوی (ح.د.ك) ئێران رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگیردا ته‌فسیر ئه‌كرا، كۆمه‌ڵه پشتیوانیان بكات پاشان كۆمه‌ڵه رووبه‌ڕووی جیابوونه‌وه هات، پاشان ئیدیعا كرا كه دیموكرات ده‌ستی هه‌بێت له‌م باره ئاڵۆزه‌ی نێو كۆمه‌ڵه‌دا ئێستا نه‌زه‌ری ئێوه له ئیتیهامی خه‌ڵكی چییه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌وه زۆر زۆر ساده‌یه كه هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كان و ته‌نانه‌ت حزبه سیاسیه‌كانیش ئه‌وه‌یه كه مه‌شاكیلی خۆیان ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی خه‌ڵكی تر. پێكبه‌رده‌بین و یه‌ك ده‌كوژین دواتر كه ئاشتبووینه‌وه ده‌ڵێین خه‌تای خه‌ڵكی دی بوو. له‌یادم ناچێت له زه‌مانی بلۆكی سۆسیالستدا پرسیارێكم له به‌ڕێز مامۆستا عه‌زیز یادی به‌خێر كرد پۆلۆنیاسازی كرێكاری په‌یداببوو ئیتحادی سۆفیه‌ت ده‌یویست رزگاریان بكات گوتم: ئێوه ئاگاداری له هاوبه‌سته‌گی سۆسیالستن، چۆن ئیتهامه؟ زۆر جوان وه‌ڵامی دامه‌وه وتی وه‌ختێكی له وڵاتێكی سۆسیالزمیدا ئاڵۆزییه‌ك هه‌یه ته‌بیعیه وڵاتێكی سه‌رمایه‌داری كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام تۆ بڵێی 2 ملیۆن كرێكار نۆكه‌ری ئیمپریالزم بێت؟ نه‌خێر خه‌تای خۆمانین به‌ئینسافه‌وه قسه بكه‌ین، مه‌علوم دووكه‌رت بوون كارێكی خراپه، به‌ڵام وه‌ختێك ئینسانێك له نه‌خۆشیدا ده‌ستی خۆی ده‌بڕێته‌وه پێی خۆشه؟ ئه‌گه‌رنا ده‌سته‌كه‌ی نه‌بڕێته‌وه ئه‌بێ هه‌موو به‌ده‌نی تیابچێ، وه‌ختێك حزبێك توشی نه‌خۆشییه‌ك ده‌بێت كه حزبه‌كه له‌نێو خۆیدا ده‌خوات ره‌نگه له‌تبوون باشتر بێت، له‌تبوون له خۆیدا خراپه، به‌ڵام له‌تبوون كاره‌سات نییه پاشان حزبی دیموكرات له ئیشیش نه‌بوایه یان ئه‌گه‌ر ئێستایه‌كیش بكرێته‌وه خۆی حزبی دیموكرات ته‌نها هێزی مه‌یدانی خه‌باتی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نییه، خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌یه ده‌بێ له‌گه‌ڵیان شه‌ڕ بكه‌ین؟ نا مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئێستاكه نه‌مانتوانیوه پێكه‌وه‌بین، باشه وه‌كو دوو هێز له‌و مه‌یدانه خه‌باتی خۆی بكات. با ململانێكه‌مان له‌سه‌ر شتی باش بێت به‌شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكی بۆ لای خۆمان رابكێشین هه‌ركه‌س له‌لای خۆیه‌وه نه به شه‌ڕ نه به جنێودان. به‌ڕه‌حمه‌ت بێت دكتۆر قاسملۆ زۆر جار ده‌یگوت: خه‌باتی سیاسی حزب یان رێخراوه‌كان وه‌كو بازاڕ وایه، دوو دووكان پێكه‌وه میوه ده‌فرۆشن هه‌ریه‌كه‌یان بۆی هه‌یه ئیدیعا بۆ خۆی بكا، به‌ڵام هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه پڕوپاگه‌نده و ته‌شهیر به دوكانه‌كه‌ی كه‌وه بكات.
نیشتیمان نێت: هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه كه پۆلیس و ئاسایش له‌نێوانتاندایه تا شه‌ڕ نه‌كه‌وێته نێوانتانه‌وه، ئێوه كه‌ڵكتان له شه‌ڕی براكوژی پارتی و یه‌كێتی وه‌رنه‌گرت؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: كه‌ڵكمان وه‌رگرتووه كه ئه‌قڵه‌ن له‌هیچ جێگه‌یه‌ك مراجه‌عه‌ت به قانون عه‌یب نییه به‌تایبه‌تی له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌رچی دزی و ته‌عدای لێ بكرێت ئه‌بێت موراجه‌عه به قانون بكات نه‌ك وه‌ڵام بداته‌وه. ئێمه ده‌ڵێین با هێزی ئاسایش و پۆلیس هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوانماندا روونه‌دات.
نیشتیمان نێت: پرسیاری من ئه‌وه نییه كه عه‌یب بێت پۆلیس له‌نێواندا بێت، نه‌خێر من ده‌ڵێم بۆ كار بگاته ئه‌وه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: تكات لێ ده‌كه‌م ئه‌و پرسیاره به‌ره به‌رده‌م براده‌رانی ئه‌وبه‌ر، چونكه ئێمه له رۆژی روون‌دا وتومانه ئێمه دوژمنیان نین، ئێمه دۆستایه‌تی ئه‌كه‌ین، ئێمه هه‌ر له سبه‌یڕا ئاماده‌ین له رابیته و گفتوگۆ و په‌یوه‌ندی دۆستانه یان برایانه‌مان له‌به‌ینا بێت له خه‌فادا و له عه‌له‌ندا ئه‌و وه‌خته‌ی به‌یانمان وه‌رگرتووه، ئه‌و وه‌خته‌ی له ژوورێ دانیشتوین، ته‌نانه‌ت وتومانه 100 جار سه‌لامیان لێ بكه‌ن و جواب نه‌ده‌نه‌وه ئه‌بێ هه‌ر سه‌لامیان لێ بكه‌ن. بۆ خۆشم پێت ده‌ڵێم خه‌ڵكی وا هه‌یه، نه‌فه‌ری وا هه‌یه هه‌تا ئێستا ره‌نگبێ 30 جار توشی بووبم، 30 جار سه‌لامم لێ كردووه وه‌ڵامی نه‌داومه‌ته‌وه، ئێستاش توشی بم هه‌ر سه‌لامی لێ ده‌كه‌م. هه‌ندێ روو پێیان خۆش‌بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگاكانی ئاسایش ئه‌وه‌نده مه‌سه‌له‌كه به قه‌ولی عه‌ره‌بی ته‌سیس نه‌كه‌ن، بتوانن بڵێن قه‌زاوه‌ت بكه‌ن داخۆ ئه‌و رووداوه‌ی كه بوو یان كێ خه‌تاباره داخۆ 90% خه‌تای ئه‌وان نه‌بووه كه من تاكه یه‌ك حاڵه‌تم پێ شك دێت هه‌تا ئێستاش لێم نه‌بڕیونه‌ته‌وه و باسی ده‌كه‌م.
نیشتیمان نێت: هه‌تا ئێستا كێ هه‌وڵی ناوبژیوانی داوه و چه‌ند رێز له ناوبژیوان گیراوه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: له‌پێش ئه‌وه‌یدا كه دوچاری ئه‌م له‌تبوونه بین زۆر كه‌س هاتنه نێوانه‌وه، پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ردوو سه‌رۆك كاك مه‌سعود و مام جه‌لال به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی كه هاتن وتیان ئێمه نوێنه‌ری ئه‌و چواره‌ین. به‌داخه‌وه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بێن من ته‌له‌فونم بۆ كرا له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی چاودێره‌وه، هه‌ندێ پرسیار كرا وتم من پێم خۆش نییه مه‌سه‌له‌ی ناوخۆی حزب بۆ ده‌ره‌وه باس بكه‌م، له‌پاشان باسی نێوبژیوانی كرد، وتی: له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌زه‌رت چییه؟
وتم: من داوای نێوبژیوانی ناكه‌م، به‌ڵام ناوبژیوانی زۆر ته‌بیعیه، زۆر پیرۆزه ئه‌گه‌ر دۆستانمان ناوبژیوانی بكه‌ن ئێمه پشتیوانی لێده‌كه‌ین. ئیدی پێم وانه‌بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه بشێ بۆ ڕۆژی دواتر رۆژنامه‌ی چاو‌دێر ده‌رچوو" ته‌ماشا ده‌كه‌م ئه‌و پرسیاره له منیش كراوه له كاك مسته‌فای هیجریش كراوه" كاك مسته‌فا فه‌رموویه‌تی: كه نه‌خێر ئێمه موخالفی ناوبژیوانین ئه‌منیش ده‌ڵێم موافقین. داوا ناكه‌م، به‌ڵام به‌شتێكی پیرۆزی ده‌زانم كاك مسته‌فای هیجری هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به لیژنه‌یه‌ك جواب ده‌دا كه ئێمه موشكیله‌مان هه‌یه، به‌ڵام بۆ خۆمان حه‌لی ده‌كه‌ین. یه‌عنی ده‌یگوت ئێوه قسه‌ی لێ مه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ده‌مانگوت مه‌شاكیلمان هه‌یه و پێشمان خۆشه ئێوه وه‌ك دۆست و شاهید حازر بن. جگه له‌وه‌ی حزبه‌كانی دیكه‌ش چ حزبه‌كانی باشووری كوردستان چ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاتن له‌وانه (حزبی شیوعی - یه‌كگرتوو - زه‌حمه‌ت كێشان - خه‌بات - شۆڕشگێڕان)، به‌ڵام له ته‌ره‌فی موقابیله‌وه به شتێكی خراپ وه‌رگیرا. هه‌تا من به نموونه ئه‌وه‌م هێنایه‌وه، ده‌مگوت ئێمه حزبێكی ناودار بووین زۆرجار رۆڵی ناوبژیوانی پارتی و یه‌كێتی كه دوو حزبی گه‌وره‌ی كوردستان بوون به ناوبژیوان ئه‌وان ئه‌یانوت عه‌یبه ئێوه چ كاره‌ن. بۆ چ ئه‌وان له‌نێومان قسه بكه‌ن به عه‌یبه حساب بكرێت.
نیشتیمان نێت: به‌ڵام كاك مسته‌فای هجری پێی وایه هه‌ركه‌س با بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاری خۆی و كێشه كۆتایی پێ بێت؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: ئێستا ئه‌گه‌ر یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت ئێمه پێمان خۆشه، پیرۆزه، به‌ڵام یه‌كگرتنه‌وه بۆ له یه‌ك جودابوونه‌وه و له‌تبوونه‌وه ناكه‌ین، یه‌كبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین كه له‌ت بوونه‌وه‌ی به‌دوادا نه‌بێت. بۆئه‌وه‌ی یه‌كبوونه‌وه له‌ت بوونی به‌دوادا نه‌یه‌ت ئه‌بێت ئه‌سبابی له‌ت بوون له‌به‌ین بچێت ئیدی ئه‌و قه‌وانه لێناده‌ینه‌وه كه بڵێ ئێمه ئه‌كسه‌ریه‌تین، نه‌خێر ئێستا ئێمه به كرده‌وه دوو حزبین ده‌نا با هه‌ركه‌س له ماڵی خۆی و هه‌ر كه‌س حزبی خۆی هه‌یه با ئه‌و خه‌ڵكی كوردستانه له‌به‌یندا هه‌ڵیبژێرێ كێ ئێمه هه‌ڵده‌بژێرێ موباره‌كه، كێ ئه‌وان هه‌ڵده‌بژێرێ موباره‌كی بێت حازریشین له هه‌گبه‌یه‌كدا له پلاتفۆرمێكا به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین دۆستایه‌تی بكه‌ین، هه‌موو رۆژێك سه‌ردانی یه‌كتر بكه‌ین به‌هه‌موو توانای خۆمانه‌وه.
نیشتیمان نێت: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزبه كوردستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵات چۆنه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌موویان باشه، له‌ماوه‌ی رابروودا ئێمه سه‌ردانی هه‌موویانمان كردووه.
نیشتیمان نێت: په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ دوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان پارتی و یه‌كێتی له چ ئاستێكدایه؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: واده‌زانم په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر باشه.
نیشتیمان نێت: هاوكاری ده‌كرێن؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌گه‌ر هاوكاری نه‌كرێین ناتوانین ته‌نانه‌ت لێره‌ش دابنیشین.
نیشتیمان نێت: له‌و بڕوایه‌دای ئێوه به میراتگری په‌یامه‌كانی قاسملۆ ده‌زانرێن؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده: ئێمه له ئه‌ساسدا بۆچوونێكی دیكه‌مان هه‌یه بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، ئێمه پاوه‌نخوازی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه نه ئێمه به ته‌نیا میراتگری پێشه‌وا قاسملۆین نه ئه‌وان هه‌ردوو لامان له‌و حزبه‌دا خه‌باتمان كردووه، هه‌ردوو لا به‌شمان به شانازیه‌كانییه‌وه هه‌یه، به‌شمان به مه‌سئولیه‌ته‌كانییه‌وه هه‌یه. هه‌مووی موشته‌ره‌كه، به‌ڵام من دوو سێ جاری دیكه قسه‌یه‌كی كاك مسته‌فای هجریم گێڕاوه‌ته‌وه كه قسه‌یه‌كی زۆر حسابی بوو (دوو توێی قه‌یرانه حزبیه‌كه به‌ش بكه‌ین، به‌ڵام گه‌ر به‌شی بكه‌ین به‌شی زۆرتر به‌و كه‌سانه ده‌بڕێ كه پتریان زه‌حمه‌ت تێدا كێشاوه، ئه‌وه‌شی ئه‌وه منم واته عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌ن زاده‌م، چونكی رێبه‌رایه‌تی به‌شی وان یه‌ك نه‌فه‌ری تێدا نییه پێش رووخانی رژێمی شا كه ئه‌ندامی حزب بووبێت، هه‌موویان دوای رووخانی رژێمی شا بوونه‌ته ئه‌ندامی حزب بووبێت. تیادایه تا عومری 18 ساڵی جه‌وان بڕۆن سه‌یری بكه‌ن ئێمه نه خۆمان به میراتگر ده‌زانین نه وان با بێن ته‌نه‌زول بكه‌ین پێكه‌وه بزانین چۆنه.
|
+| نووسه‌ر هه‌ڵوێست پنجشنبه بیست و هفتم اردیبهشت 1386 |