به خێر بێن بۆ ماڵپه‌ڕی" هه‌ڵوێستی ئێمه
تکایه چه‌ند چرکه‌یه‌ک چاوه‌ڕێ بن
...
|
|
ماڵپه‌ڕی " هه‌ڵوێستی ئێمه " |
بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی ئێمه
|
|
سه‌باره‌ت به‌م وێبلاگه
![]() میوانانی وێبلاگی هه‌ڵوێست به‌خێرهاتنتان ده‌که‌ین. ئه‌م وێبلاگه له ڕێکه‌وتی 18/9/1385 به مه‌به‌ستی ته‌بلیغ بۆ سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی " حیزبی دێموکراتی کوردستان " ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کردووه. تکایه ئادرێسه‌که‌ی به دۆستان و هاوڕێیانی خۆتان بده‌ن و به پێوه‌ندی کردنی خۆتان وئاگادارکردنهوهمان له بۆچوون و ڕوانینتان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ت و باسانه‌ی که له‌م وێبلاگه‌دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه، بۆ هه‌رچی زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی یارمه‌تیمان بده‌ن. چاوه‌ڕوانی هاوفکری و پێوه‌ندییه‌کانی ئێوه دۆستانین .
مینۆی سه‌ره‌کی
ئه‌رشیڤی بابه‌ته‌کان
گه‌ڕان
لینکه‌کان
ژماره‌ی میوانانی وێبلاگ: Powered By BLOGFA.COM |
رۆژی دووشه‌ممه 24ی بانه‌مه‌ڕ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی شێعر‌و ئه‌ده‌بی خوێندكارانی زانكۆی كوردستان ئێواره شێعرێك له ژێر ناوی "بارانه شێعر" به به‌شداریی چه‌ند شاعیری ناسراوی كوردستان به‌ڕێوه چوو. له‌و ئێواره شێعره‌دا كه دوو كاتژمێری خایاند، شاعیران سه‌عید نه‌جاری (ئاسۆ)، حیسامه‌دین ئه‌مین، ره‌ئوف محه‌مه‌دپوور، سوهه‌یلا محه‌مه‌دی، عه‌دنان به‌رزنجی به خوێندنه‌وه‌ی شێعر به‌شدار بوون‌و هه‌روه‌ها مه‌نسوور ره‌حمانی ره‌خنه‌گر‌و لێكۆڵه‌ڕی ئه‌ده‌بی وتارێكی سه‌باره‌ت به شێعر پێشكه‌ش كرد. به‌پێی وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م ئێواره شێعره چه‌ندین شاعیری شاره‌كانی كرماشان‌و ئیلام بانگهێشت كرابوون به‌ڵام له‌لایه‌ن حه‌راسه‌تی زانكۆوه رێگه نه‌درا شێعره‌كانیان بخوێننه‌وه. هه‌روه‌ها حه‌راسه‌تی زانكۆ پێشی به شێعر خوێندنه‌وه‌ی مامۆستا شه‌ریف، جه‌لال مه‌له‌كشا، ره‌حیم لوقمانی‌و سیمین چایچی گرت. ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ی حه‌راسه‌ت بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران‌و به‌شدارانی كۆڕه شێعره‌كه‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه مه‌حكووم كرا. شایانی باسه له‌م دوایانه‌دا رێژیم گوشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر ناوه‌ند‌و بڵاوكراوه خوێندكارییه‌كانی زانكۆی كوردستان‌و داواكارییه‌كانی ئه‌م ناوه‌نده به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ‌و هه‌روه‌ها شوورای فه‌رهه‌نگیی زانكۆوه ره‌ت ده‌كرێته‌وه. جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه مانگی بانه‌مه‌ڕی ساڵی رابردوو خوێندكاران بۆ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به‌م گوشارانه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییانه‌یان پێك هێنا، به‌ڵام زۆربه‌ی خوێندكارانی به‌شدار له‌ودا سزادران‌و یه‌كێك له‌و سزادراوانه ئاسۆ ساڵح چالاكی خوێندكاری بوو كه له تێرمێكی خوێندن هه‌ڵپه‌سێردرا. |+| نووسه‌ر هه‌ڵوێست پنجشنبه بیست و هفتم اردیبهشت 1386 | |
|
|